هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، هێمن
حسێن توشی کۆرۆنا بوو.
هێمن حسێن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەلایەتی فەیسبووک پارچە ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوەو، رایگەیاند " ماوەی ١٣
رۆژە توشی کۆرۆنا بووم و لە ماڵەوە خۆم کەرەنتینە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد"نەمدەویست
ڤیدیۆ بڵاوبکەمەوە و زیاتر توشی نیگەرانیتان بکەم، بەڵام ویستم ئاگادار بن،
هیوادارام خودا هەموان لەم نەخۆشییە بەدوربگرێت.
هێمن حسێن لە شاری کەرکوک لە دایکبووە چەند بەرهەمێکی تایبەت
بەخۆی هەیە، خاوەنی چەند ئەلبومێکە لە ئێستادا.