سهرلهبهیانی ئهمڕۆ پزیشكێك له سلێمانی به وتهی پۆلیس كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و هاوڕێیهكی ئهو پزیشكه دهڵێت، "ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەم پزیشکە بەڕێزە ، لەلایەن پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانەوە لەسەر مردنی خزمێکی کە لەڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی برینداربووبوو بێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی زانستیی پزیشکیی و پزیشکیی دادوەری ڕووبەڕووی هێرشکی ناڕەوا بوویەوە و ناوی زڕێندرا و تیرۆری کەسایەتییە زانستییەکەی کراو بەر لە مەرگە جەستەییەکەی کەوتە بەرهێرشی کوشتن و تیرۆری مەعنەویی".
دكتۆر هەڤین کەمال هاوڕێی ئهو دكتۆرهی بهیانی ئهمڕۆ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا لهبارهی مردنهكهیهوه نوسیویهتی، بەڕاستی ئەگەر شتێک هەبێت لە لایەنی دەروونیەوە پێی بوترێت "تاسان"و "شۆک" ئەوە حاڵی منە لەئێستادا، نازانم چی بڵێم و چی بنووسم
ئهوهشی نوسیوه، من و دکتۆر یاسین ساڵانێکی زۆر لە "ڕێکخراوی خێرخوازی ئیمیرجنسی ئیتاڵی بۆ ڕزگارکردن و فریاکەوتنی قوربانیانی جەنگ" لەگەڵ یەک کارمانکردووە . ئەو وەک جەڕاح و منیش وەک بێهۆشکار ، چەندەها شەو ڕۆژمانکردۆتەوە تا بەیانی بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤێک و دەرهێنانی لە چەنگی مەرگ .
لهبارهی كهسایهتی دكتۆر یاسینهوه نوسیویهتی، مرۆڤێکی تا بڵێی موحتەرەم و بەئەدەب ، جەڕاحێکی تابڵێی بەتواناو زیرەک ، تازیاتر بتناسیایە زیاتر خۆشدەویست . هەرچەندە چەند ساڵێکە من نەمدیووە بەهۆی ڕۆشتنەوەی ڕێکخراوەکە و گۆڕینی پسپۆڕییەکەی ئەو، بەڵام ئەو ڕۆژ و شەوە درێژانەی لەگەڵ یەک ئیشمانکردووە تیایداو ئەو شەونخونیانەی گرتوومانە لەنەخۆشخانە و ئەو نەخۆشانەی لەگەڵ یەک چارەسەرمانکردوون هەرگیز لەیاد ناکرێت .
ئهوهشی خستوهتهروو، من نازانم حاڵەتی دکتۆر یاسین خۆکوژییە یان نا ، بەڵام هەرگیز لەوە تێناگەم بۆ مرۆڤێکی سەرکەووتوو بەهەموو پێوەرەکان دەبێت کۆتایی بەژیانی خۆیبێنێت ! پزیشکەکان لە کەسانی ئاسایی زیاتر لە ژێر فشاری جەستەیی و دەروونین و لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵگا هەرگیز دەرک بەوە ناکات و زیاتر فشاری دەروونی زیاد دەکەن بۆ سەر پزیشکان .
ئهوهشی خستوهتهروو، ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەم پزیشکە بەڕێزە ، لەلایەن پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانەوە لەسەر مردنی خزمێکی کە لەڕووداوێکی هاتووچۆدا بە سەختی برینداربووبوو بێ گەڕانەوە بۆ بۆچوونی زانستیی پزیشکیی و پزیشکیی دادوەری ڕووبەڕووی هێرشکی ناڕەوا بوویەوە و ناوی زڕێندرا و تیرۆری کەسایەتییە زانستییەکەی کراو بەر لە مەرگە جەستەییەکەی کەوتە بەرهێرشی کوشتن و تیرۆری مەعنەویی.
دكتۆر ههڤین باسی لهوهشكردوه، کۆمێنت و نووسین و جنێونامەیەکی زۆری بۆ نێردرا لەسەرپۆستی ئەو پارلەمانتارە، کە دڵنیام کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر لایەنی دەروونی ئەم پزیشکە بەڕێزەو دوور نیە هۆکارێکیش نەبێت بۆ خۆکوژییەکەی .