یاریده‌ده‌ری
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
رایدەگەیەنێت، ئەو هەڵانەی کە لە پرسیارەکاندا هەبووە هیچ زیانێک بە نمرەی خوێندکارانی
پۆلی ١٢ ناگەیەنێت، ئێمە وەک پەروەردەی سلێمانی هەموو ئەو یاداشتانەی لەلایەن خوێندکارانەوە
هاتووە هەموویانمان گەیاندووەتە وەزارەتی پەروردە، بۆ ئەوەی مافی خوێندکاران نەفەوتێت.
عومه‌ر محه‌مه‌د،
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
لەبارەى دەستپێکردنەوەى ساڵى نوێى خوێندنەوە، به (BMC) راگەیاند، "تا ئێستا
بڕیار نەدراوە کەی دەرگای خوێندگاکان دەکرێتەوەو لە چی رۆژێکدا دەوام دەکەین،
بەڵام ئێمە دوو شتمان هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام:
یەکەم-
رۆژمێرێکی خوێندنمان هەیە بەپێی رۆژمێرەکە ٢١ی ٩ دەوام دەستپێدەکاتەوە.
دووەم- بەپێی
یاساکاش لە دوای کۆتایی ناوڕاستی مانگی (٩) دەستدەکرێتەوە بە خوێندن.
عومه‌ر محه‌مه‌د
دەشڵێت، بەڵام لە ئەگەری تەشەنەسەندنی کۆرۆنادا ئەو کاتە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان
بڕیار دەدەن لەسەر ئەوەی کە دەستپێکردنەوەی
دەوام دوابکەوێت یان لە کاتی خۆیدا دەستپێبکاتەوە.
لەبارەى هاتنەوەى
پرسیارى هەڵە لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى (١٢)ـى ئامادەیی رایگەیاند، ساڵانە
ئەو هەڵانە هەبوون و بەراورد بە ساڵانى
رابردووش ئەمساڵ رێژەى هەڵە لە پرسیارەکان کەمتر بووە، دەشڵێت، ئێمە وەک پەروەردەی
سلێمانی هەموو ئەو یاداشتانەی لەلایەن خوێندکارانەوە هاتووە هەموویانمان
گەیاندووەتە وەزارەتی پەروردە، بۆ ئەوەی مافی خوێندکاران نەفەوتێت.
عومه‌ر محه‌مه‌د
جەختیشیکردەوە، "ئەو هەڵانەی کە لە پرسیارەکاندا هەبووە هیچ زیانێک بە نمرەی خوێندکارانی
پۆلی ١٢ ناگەیەنێت، ئەگەر دوو هەڵبژاردن راست بێت ئەوا ئەو دوانە بۆ هەموویان
راستە".
سەبارەت بە
کاتی وەرگرتنەوەی نمرەی خوێندکاران یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی روونیکردەوە،
"پێشبینی دەکەم بە نزیکترین کات نمرەی خوێندکاران دەدرێتەوە، لەوانەیە هەفتەی
داهاتوو نمرەکانیان وەرگرنەوە".
لەبارەى جلوبەرگى
خوێندکارانەوە بۆ ساڵی داهاتوو، ئێمە ساڵى رابردوو بە رێککەوتنى هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان
دیزاینى جل و بەرگ و رەنگەکانیمان دیاریکردووە و ئاگادارى قوتابیان و خوێندکارانیشمان
کردووەتەوە کە بۆ ئەمساڵى خوێندنیش هەمان جلوبەرگ بەکاردێتەوە و ناگۆڕدرێت.