دوێنێ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا، رایگەیاند
كە وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەكەی یەكەم ڤاكسینی دژبە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیھاندا تۆمار
كردووە، ماریا و كاتیرینا یه‌كێك له دوو كچه‌كه‌ی سه‌رۆكی روسیا، یه‌كه‌م
ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرت.
ڤلادیمیر پوتن دوێنێ رایگەیاند، "یه‌كێك
له كچه‌كانم ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت و به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كرد".
هەرچەندە پوتن دیاری نه‌كرد كام كچه‌یان ڤاكسینه‌كه‌ی
وه‌رگرتووه، بەڵام بەپێی راگەیاندەنەکانی روسیا به‌وپێیه‌ی پزیشكه و ئه‌زموونی پێشتری
له‌گه‌ڵ كوتان هه‌بووه، پێده‌چێت كچه گه‌وره‌كه‌ی پوتن له ته‌مموزی
رابردوودا ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت.
ئاژانسی Interfaxی روسی له زاری پوتنه‌وه بڵاویكرده‌وه
كه كچه‌كه‌ی هه‌ستی به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی كردووه و دوای
كوتانه‌كه پله‌ی گه‌رمی له‌شی پله‌یه‌ك به‌رزبووه‌ته‌وه و بووه‌ته ٣٨ پله‌ی
سه‌دی.
ئاشکراشیکردووە، كه رۆژی دواتر پله‌ی گه‌رمی له‌شی
كچه‌كه‌ی دابه‌زیوه، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی دووه‌م ڤاكسین جارێكی تر پله‌ی
گه‌رمی له‌شی به‌رزبووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاندووه
كه دوای ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر دژه‌ته‌ن چووه‌ته جه‌سته‌ی كچه‌كه‌یه‌وه، باری
ته‌ندروستی ئاسایی بووه‌ته‌وه.