بەشار ئەسەد لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و وتارەکەی دەوەستێنێت.
ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشار ئەسەد لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی فشاری خوێنی دابەزیوە بەو هۆیەوە بۆ چەند خولەکێک وتارەکەی وەستاندووە.
ئاشکراشی کردووە، دوای کەمێک تەندروستی بەرەو باشتر رۆیشتووە بێ ئەوەی زانیاری زیادتر لەبارەی نەخۆشی ئەو سەرۆکەوە بخاتە روو.
ئەمە لە کاتێکدایە هاوسەرەکەی بەشار ئەسەد چەند ساڵێکە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت.