وڵاتانی زلهێز بۆ بهرههمهێنانی ڤاكسینی تایبهت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ههوڵهكانیان بهردهوامن و حکومەتی رووسیا وەک یەکەم وڵات بهرههمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای راگهیاند ، ڤالدیمێر پوتینی سەرۆکی وڵاتەکەش پەسەندکردنی ڤاکسینەکەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی رووسیا راگەیاند و دهستهی توێژنهوهی پزیشكانی رووسیا ئهم ههنگاوهی رووسیا به مهترسی لهقهڵهم دهدهن .
ڤالدیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت ، ڤاکسینەکەیان هەموو قۆناغەکانی پشكنینی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندوون، بەڵام دەستەی توێژینەوە پزیشكییەکانی رووسیا دهڵێن ، دروستکردنی ڤاکسین هێندە ئاسان نییە، لە قۆناغی سێیەمدا پێویستە لانیکەم لەسەر 30 هەزار کەس بەکاربهێندرێت و ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە چەندین مانگی پێدەچێت.
دەستەی توێژینەوە پزیشكییەکانی رووسیا دەشڵێت ،ئەوەی رووسیا دەیکات بۆ دروستکردنی ڤاکسین بردنەوەی پێشبڕكێکە نییە و رووسیا ناکاتە براوە لە بوارەکە، بەڵکو تەنیا بەکارهێنەرانی ڤاکسینەکە دەخاتە بەر مەترسییەکی ناپێویست.
داوا له حکومەتی رووسیا دهكهن زیاتر چاوەڕێبكهن و بەکارهێنان و پەسەندکردنی یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دوابخات، بەمەش زیاتر لە بەکارهێنانی ئەم ڤاکسینە دڵنیادەبنەوە.
لهوچوارچێوهیهشدا یانس سپان ، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا بە ڕادیۆی دویچلاند فۆنکی ووتوه ، لەوانەیە زۆر مەترسیدار بێت دەست بکەیت بە پێدانی ئەو پێکوتەیە بە ملیۆنان خەڵک، چونکە ئەگەر شتەکان بەباشی نەڕۆن ئەوا بەتەواوەتی بیرۆکەی پەسەندکردنی پێکوتەیەک بۆ ئەم ڤایرۆسەکە لەناودەبات. بۆیە من زۆر گومانم هەیە لەوەی کە لە ڕوسیا ڕوودەدات.
دهشڵێت ، پێم خۆش دەبێت ئەگەر ببینم پێکوتەیەکی باش هەبێت بەڵام بەپێی ئەوەی کە دەیزانین، کە ئەمەش کێشەی سەرەکییە چونکە ڕوسیەکان شتی زۆرمان پێناڵێن، ئەم پێکوتەیە بەپێی پێویست تاقی نەکراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو ، گرنگترین شت ئەوەیە تەنانەت لەنێوەندی بڵاوبوونەوەی پەتاکەشدا توێژینەوە و تاقیکردنەوەی ڕاست بکرێت و بڵاوبکرێنەوە تاوەکو خەڵک متمانەی بە پێکوتە هەبێت.