هێڤی حسێن خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و
له شاری هه‌ولێر قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی ته‌واو كردووه و بۆ ماوه‌ی
دوو ساڵ ده‌بێت له سلێمانی نیشته‌جێیه و خاوه‌نی دوو كچی جوانكیله‌یه به‌ناوه‌كانی
ساینا و ئانیا ، چیرۆكی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌گێرێته‌وه چۆن شێرپه‌نجه‌ی ژیانی شێوه‌كاری پێبه‌خشیوه و بۆته خاوه‌ن داهاتی تایبه‌تی خۆی .
سه‌ره‌تای ئه‌زموونی كاری شێوه‌كاری
خۆی ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت ، بۆ ماوه‌ی
سێ ساڵ ده‌بێت ده‌ستم كردووه به كاری شێوه‌كاری ،به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌مه‌وه
بوو ئه‌ویش " شێرپه‌نجه" بوو ، له
منداڵیمه‌وه تا ئه‌وساته‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌كه بووم هیچم له‌باره‌ی شێوه‌كاریه‌وه
نه‌ده‌زانی به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی زانیم تووشی شێرپه‌نجه بووم زۆر دڵگران بووم به‌ڵام
بێ هیوا نه‌بووم .
هێڤی ده‌ڵێت
، ئه‌مزانی خاوه‌ن روحێكی به‌هێزم كه ته‌ماشای خۆم ده‌كرد هیچ
بێهێزیه‌كم پێوه‌دیار نه‌بوو ، به‌ڵام دڵنیابووم تووشی نه‌خۆشیه‌كه بووم بۆیه له‌به‌رده‌م
ئاوێنه‌كه بریارمدا به‌ده‌سته‌كانی خۆم قژم كورت بكه‌مه‌وه و به‌خه‌یاڵم هات چه‌ند
فڵچه‌یه‌كی لێ دروست بكه‌م .
هێڤی قژه‌كانی
كرد به فڵچه و به سوراوه‌كه‌ی فڵچه‌كه‌ی ره‌نگ كرد و هێڵی به‌ختی نادیاری كێشا
و ده‌لێت ،هیچ وێنه‌یه‌كی نه‌ده‌زانی تا ده‌ست بكات به ره‌نگ كردنی وێنه‌ی دڵخوازی
، ته‌نها چه‌ند ره‌نگێكی له‌سه‌ر كاغه‌زێك كێشا و كه‌وته خه‌یاڵی به‌ختی ، ئایا شێرپه‌نجه ژیانی به‌ره‌و كوێی ده‌بات ، كاتێك به هۆشی خۆی دێته‌وه تابلۆیه‌كی كێشابوو .
هێڤی ده‌ڵێت
، به‌ڵێنم به خۆمدا و فرمێسكه‌كانم سری و
له‌سه‌ر پێیه‌كانم وه‌ستام و به‌خۆمم وت ، خودا شێرپه‌نجه‌ی بۆ ناردووی تا په‌یامێكت پێبدات و پێت ده‌ڵێت "ئارامگره و تێی ئه‌په‌رێنیت " ، به‌ڵێ بێگومان وابوو خودای گه‌وره ئه‌و قژه‌ی بۆ كردمه رێگه‌یه‌كی فریاد ره‌س
، ئێستا شێرپه‌نجه‌م تێپه‌راندووه و ته‌ندروستیم زۆر باشه .
هێڤی دوای
چاكبوونه‌وه‌ی له شێرپه‌نجه ئێستا شێوه‌كاره و له چوار پێشانگای شێوه‌كاری به‌شدار
بووه و سێ خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشراوه و وه‌ك داهاتێك سوود له فرۆشتنی
تابلۆكانی ده‌بینێت چونكه هیچ بروانامه‌یه‌كی نیه و تا قۆناغی ناوه‌ندی
خوێندووه .
به‌بۆچوونی
هێڤی ، شێرپه‌نجه بۆ ئه‌وه هاتووه تا جوانیه‌كانی ژیانی پیشان بدات نه‌وه‌ك
ژیانی لێوه‌رگرێته‌وه بۆیه پێی وایه ، كاتێك تووشی هه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كی ژیان ئه‌بیته‌وه
، پیویسته باوه‌رێكی ته‌واو به رۆحی خۆت هه‌بێت و بۆ جوانیه‌كانی ژیان تێبكۆشیت .
باسی له‌وه‌شكرد
، ده‌یه‌وێت كار بكات و داهاتێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت و تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی
هیوایه‌ك ببه‌خشێته‌وه به بێ هیواكان ، گرنگ نیه به‌لایه‌وه له چ رێگایه‌كه‌وه
بێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه پیشان بدات ، بێ
هیوا نه‌بین و ئه‌توانرێت له نه‌بوون ، بوون دروست بكرێت ، ئه‌توانرێت له ئازه‌ره‌كان
جوانترین به‌شی ژیان بنیات بنرێت .
هێڤی حوسێن باسی كه‌سایه‌تی خۆی ده‌كات
و ده‌ڵێت ، هاتووم ئازاره‌كانی خۆم وەک ژنێك لە
تابلۆیەکدا گوزارشت پێ بكه‌م ، چ توند‌و تیژی جەستەی بێت یا ڕوحی ، هیچ کات نامەوێت تابلۆکانم ئازار نیشان بدات ، هەمیشە تابلۆکانم نوێبوونەوەن ، هاتووم هیوا
ببەخشمە ژیان بەو هیوایەی خودا پێی بە خشیم.
سە‌بارە‌ت به ڕۆڵی ژن لە شێوە‌كاریدا
ھێڤی پێی وایه ، لەئێستادا ڕۆڵی ژنان بەخۆشحاڵییەوە زۆرباشە لە کۆمەڵگەدا ژنان
دەیانەوێ وەک هەمیشە جێگە دەستییان دیاربێت لە هەموو بوارەکاندا ، بە‌ڵام ئەتوانم
بڵێم هێشتا ڕێگریەکان زۆرن بوونەتە بەربەست لە بەردەم ئێمەی ژن‌دا ، بە‌ڵام لەگەڵ ئەوەش
کە ڕێگری هەیە تا ئاستێکی باش توانیوومانە بوونمان هەبێت لەکۆمەڵگەدا ، هەروەها ئێمەی ژن
بمانەویت کارێک بکەین گرنگ نییە لەدەرەوە بێت ئەتوانین لە ماڵەکەی خۆماندا کار
بکەین و دەست بەتاڵ دا نەنیشین .
من لەگەڵ ئەوەی لە بواری
شێوەکاریدا کار ئەکەم توانیوومە ٢بڕوانامەی جوانکاری خانمان بەدەست بێنم هەروەها
٢بڕوانامەی بەرگدووری بە پلەی نایاب بەدەست بێنم هەمیشە نەموویستووە دەست بەتاڵ
بمێنمەوە کاتەکانی خۆم دابەشکردووە، لە هەمانکاتیشدا خوێنەرێکی باشی کتێبم و جار
بەجاریش لە بواری شعر‌و پەخشاندا ئەنووسم ،چونكە نوسین یە‌كێك بووە لە
ئارەزووە‌كانی مناڵیم