نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەهۆکاری پابەندبون بە رێنماییە خۆپارێزییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نوسینگەکەیان رۆژانی پێنجشەممە مامەڵەی هاوڵاتیانی سنورەکە راییناکات و رۆژانەی یەکشەممە تا چوارشەممە بەڕوی هاوڵاتیاندا کراوە دەبێت.
نوسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێکدا هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی راپەڕین ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژانی پێنجشەممە لە نوسینگەکەیان دەوامی فەرمی نابێت و کاروباری هاوڵاتیان جێبەجێ ناکرێت، ئەوەش بەهۆکاری پابەندبون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان گهراندهوه .
ئاماژە بهوهشدراوه، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕۆژانی یەکشەممە تاچوارشەممە لە کاتژمێر ٩ بۆ ١ی پاشنیوهرۆ سەردانیان بکەن بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان .