محه‌مه‌د خۆشناو وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا بارودۆخی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه خراپ نه‌بووه، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمان ده‌كردن پێشتر له‌ڕاستی نزیكببنه‌وه.
محه‌مه‌د قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌پلانی وه‌زاره‌تدا هه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان بتوانن ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وا بتوانن پشكنینی كۆرۆنا بكه‌ن به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نرخه‌كه دیاری نه‌كراوه بۆ پشكنینی كۆرۆنا له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كانه‌وه به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كرێت هه‌م بۆ توانای هاوڵاتیان هه‌م بۆ كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی و ئه‌و پزیشك و و كارمه‌ندانه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌ن."هه‌روه‌ها وه‌ڵامی وته‌كانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانیش ده‌داته‌وه و ڕونكردنه‌وه ده‌دات له‌وباره‌یه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بره‌ی برودۆخی كۆرۆنا-وه وتی" ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌و سیناریۆیانه‌ی باسمانكردووه له‌ڕووی مه‌ترسی و نه‌مانی شوێن و له‌ڕووی په‌كه‌وتن و شه‌كه‌تبوونی كارمه‌ند و پزیشكانمان زۆر له‌ڕاستی نزیكده‌بێته‌وه، ژماره‌كه تاوه‌كو ئه‌م هه‌فته‌یه به‌تایبه‌ت ڕۆژانه 500 حاڵه‌تمان هه‌یه ئه‌مه ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه ده‌ستنیشانكراوه، له 24 كاتژمێری ڕابردوو 566 حاڵه‌ت پشكنینی پۆزه‌تیڤ هاتۆته‌وه، ئێمه دڵنیایین له‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له ناو كوچه و كۆڵانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌داخه‌وه له 24 كاتژمێر 16 مردن تۆمار كراوه ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ن له‌ئێستادا بارودۆخی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تی خۆیه‌تی به‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه خراپ نه‌بووه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌وترێت ئێستا ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌شاری هه‌ولێر له‌لوتكه‌دایه؟ د.محه‌مه‌د خۆشناو ده‌ڵێت" ناتوانرێت ئاسان بڕیار بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت پێویسته داتای به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو هه‌فته دراسه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، نا‌توانیین ئێستا ئێمه بڵێین له‌لوتكه‌داین هیوادارین ئه‌مه خراپترین بێت به‌ڵام ئه‌م زانیاریه به هیوا و ئومێدی ئێمه نییه ئه‌مه ته‌نها داتایه‌كه و پێویستی به‌چاودێری زۆر توندهه‌یه، نه‌خێر نا‌توانیین بڕیاری كۆتایی بده‌ین كه ئه‌مه لوتكه‌ی هه‌ڵكشانه چاوه‌ڕوانكراوه داتاكان زیاتر بێت، تووشبووان زیاتربێت ، بارودۆخی نه‌خۆشه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی "كریتیكه‌ڵ و زۆر خراپ" ژماره‌یان زیاتر بێت وه له ته‌نیشت ئه‌مانه‌شه‌وه ژماره‌ی مردوانیش زیاتر ده‌بێت ئه‌و ڕێنمایی و ئاكارانه‌ی له سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر ئاستی تاك پێشنیاركراوه جێبه‌جێبكرێت، به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه كه هه‌مان پێشنیاره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین زۆر به‌خێرایی بێته خواره‌وه".