هەر خێزانێکی هەژار مانگانە ئەم بڕە پارەیەی پێ دەدرێت

کوردستان 13/08/2020

Alternate Text

بەپێی پرۆژەیەكی وەزارەتی كار‌ و كار‌وباری كۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر خێزانێكی هەژار مانگە ١٥٠ هەزار دیناری پێ دەدرێت.

 كوێستان محەممەد، وەزیری كار‌ و كاروباری كۆمەڵایەتی بە (BMC) راگەیاند، "بەهاوكاری رێكخراوێكی رێكخراوی "یو ئێن دی پی" نێودەوڵەتی پرۆژەیەكیان بۆ هاوكاریكردنی خێزانە هەژارەكانی هەرێمی كوردستان ئامادە كردووە.

روونیشێکردەوە، "هەفتەی داهاتووش پڕۆژەكە دەبەنە ئەنجوومەنی وەزیران ‌و دواتریش بە میكانیزمێك دەست بەناونووسینی خێزانە هەژارەكان دەكەن".

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشکراشیکرد، چەند مەرجێك بۆ ئەو خێزانانە دادەنرێت كە ئەو مووچەیەیان دەدرێتێ ، "مەرجێكیان ئەوەیە ئەو خێزانە هیچ مووچەیەكی دیكەیان نەبێت‌ و ئەگەر خوێندكاری لە خوێندن دابڕابوو بیگەڕێنێتەوە بەر خوێندن ‌و ئەگەر منداڵی لە خێزان دابڕابوو بیگەڕێنێتەوە و بۆ هەموو ئەوانەش پشتیوانیی دەكرێت".

بەپێی پرۆژەكە هەر خێزانێكی هەژار مانگانە ١٥٠ هەزار دیناری دەدرێتێ و بۆ هەر منداڵێكیش كە هەیەتی ٢٥ هەزار دینار بۆ سەر ئەو ١٥٠ هەزار دینارە زیاد دەبێت.

كوێستان محەممەد دەشڵێت، "بۆ چۆنێتیی ناو نووسین ‌و دۆزینەوەی ئەو خێزانە هەژارانە بە نیازی دانانی رێکارێکن ، هەفتەی داهاتوو پرۆژەكە بۆ پەسندكردنی دەبەینە ئەنجوومەنی وەزیران".

پێشتر ٨٨ هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان مانگانە ١٥٠هەزار دیناریان وەك هاوكاری پێدەدرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەو هاوكارییە نەماوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا