سوپای عێراق: بەچەندین رێگا دەتوانین وەڵامی تورکیا بدەینەوە

عێراق 13/08/2020

Alternate Text

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ‎چەندین رێگەیان لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوەی تورکیا.

‎یەحیا رەسول زوبەیدی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بەزاندنی سەروەری خاکی عێراق هێڵی سورە و سوپاکەیان چەندین رێگای لەبەردەستدایە بۆ وەڵامدانەوەی تورکیا.

وتیشی، عێراق رێگەنادات خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، بەڵام تورکیاش دەبێت رێز لەسەروەری خاکی عیراق بگرێت.

رۆژی سێشەممە، لە کاتی کۆبوونەوەی پاسەوانی سەر سنور و پەکەکەدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پاسەوانی سەر سنوری عێراقی بۆردومان کرد، بەوھۆیەوە سێ سەربازی پاسەوانی سەر سنور شەھید بوون، کە دووانیان ئەفسەر بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا