فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەكیان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە پێکهێناوە كە زانیارییان بە توركیا داوە، بۆ ئەوەی بۆردومانی ئۆتۆمبێلی دوو ئەفسەری باڵای پاسەوانی سنوری عێراق بکەن.
تەحسین خەفاجی ، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیاند، لیژنەیەک پێكهێنراوە بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی زانیارییان داوەتە توركیا بۆ ئەوەی هێرش بەکەنە سەر هێزەکانمانو هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا .
ئاماژهی بهوهشداوه ، دەستدرێژییەكانی توركیا مەترسیدارن و ناكرێت بەردەوامبن.
پێشتر، وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بۆردومانەکانی تورکیا، سەردانی خلوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیای بۆ بەغدا ھەڵوەشاندەوە، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ سەردانی بەغدا بکات.
رۆژی سێشەممەی ئهم ههفتهیه ، لە کاتی کۆبوونەوەی پاسەوانی سەر سنور و پەکەکەدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی پاسەوانی سەر سنوری عێراقی بۆردومان کرد، بەوھۆیەوە سێ سەربازی پاسەوانی سەر سنور شەھید بوون، کە دووانیان ئەفسەر بوون.