بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رێکخەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی رایدەگەیەنن، ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە ئەنجام نادرێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئاب، رێکخەرانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردووەتەوە، وه‌ك رێكخه‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین، به‌هۆی ئه‌و بارودۆخە نه‌خوازراوەی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه رووی له‌جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش كردووه، له‌م ساڵدا خولی پێنجه‌می فێستیڤاڵ به‌رێوه‌ناچێت.
روونیشیانکردووەتەوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی چالاكیه‌كانمان ھێنانی فیلم‌و میوانانی وڵاتانی جیهانه، هاوكات ئاماده‌سازی ورد‌و پلاندانانه كه ئه‌سته‌مه له‌م دۆخه‌دا وه‌ك پێویست ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانین دڵنیابین له دۆخی ته‌ندروستی و باش به‌رێوچونی چالاكیه‌كان.
جەختیانلەوەشکردووەتەوە، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و ڤایرۆسه بدۆزرێته‌وه كه رووبه‌روی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه، ئێمه‌ش به‌ڵێن ده‌ده‌ین له‌ساڵی ئاینده‌دا و له‌ژینگه‌یه‌كی له‌باردا به‌وزه‌یه‌كی گه‌وره‌وه دووباره سلێمانی ده‌كه‌ینه‌وه ناوه‌ندی گه‌رمی جوڵه‌و چالاكیه‌كانی فێستیڤاڵ.