"خواردنەوەی یەک کوپ چای گەرم لە هاویندا فێنکت دەکاتەوە "

تەندروستی 13/08/2020

Alternate Text

زۆرینەمان لە وەرزی هاوین و بەهۆی گەرمابوونی زۆرەوە پەنادەبەینە بەر خواردنەوە ساردەکان تا کەمێک فێنک ببینەوە، بەڵام دەزانیت خواردنەوەی کوپێک چای گەرم هەڵبژاردەیەکی گونجاوترە؟

توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە زانکۆی ئۆتاوا ئەنجامیداوە دەرکەوتووە، خواردنەوەی چای گەرم لە کەشێکی وشک و گەرمدا یارمەتی فێنک بوونەوەت دەدات.

یەکێک لە ئەندامانی توێژینەوەکە باس لەودەکات، کاتێک چایەکی گەرم دەخۆیتەوە جەستەت زۆرتر ئارەق دەردەدات، و بەشێکیش لەو ئارەقە دەبێت بە هەڵم لەسەر جەستەت بەو شێوەیە پێویستت بە خواردنەوەی بڕێکی کەمتری شلەمەنی هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلە لەدەستچووەکانی لەشت.

رەنگە بەشێکمان بڵێت، ئارەقکردنەوە حاڵەتێکی شەرمەزارکەرە، بەڵام لە راستیدا ئارەقکردنەوە تەنها رێگەی فێنکبوونەوەی جەستەیە.

لە بەشێکی ئەنجامی توێژینەوەکەدا هاتووە، گەر کەشی شوێنەکە شێداربێت خواردنەوەی چای گەرم سوودی نابێت بۆ فێنکبوونەوەی جەستە، بۆیە بۆ ئەم حاڵەتە باشترین هەڵبژاردە خواردنەوەی ساردە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا