فەرەنسا هێز لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست دەجوڵێنێت

جیهان 13/08/2020

Alternate Text

فەرەنسا رایدەگەیەنێت دوو فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی رەوانەی بەشی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کردووە، ئەویش دوای ئەو دڵەڕاوکێیەی تورکیا لە ناوچەکە دروستی کردووە.

وەزارەتی هێزەچەکدارەکانی فەرەنسا بڵاویکردووەتەوە، دوو فڕۆکەی جەنگی لە جۆری راڤاڵ و کەشتیەک لە جۆری لاڤایت رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کردووە بە مەبەستی چاودێریکردنی دۆخی ناوچەکە بە گوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

هاوکات ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دڵەراوکێی خۆی لە هەوڵە تاکلایەنەکانی تورکیا لە ناوچەکە ئاشکرا کردووە و داوایکردووە کێشەکە بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە تورکیا کەشتییەکی پشکنینی رەوانەی بەشی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراست کردووە بە مەبەستی پشکنینی سەرچاوە سروشتییەکانی ناوچەکە و ئەمەش نیگەرانی هەریەکە لە یۆنان و قوبرسی لێکەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا