عێراق داوای هەڵوێست لە وڵاتە عەرەبییەکان دەکات

عێراق 13/08/2020

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لە بەرپرسانی بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان دەکات هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا لە خاکی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە فواد حسێن پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ باڵیۆزانی ژمارەیەک لە دەوڵەتە عەرەبییەکان ئەنجامداوە و داوایلێکردوون یەک هەڵوێستیان هەبێت دژی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی.

داوایشیکردووە، لە رێگەی هەڵوێستێکی هاوبەشەوە تورکیا ناچار بکەن، با پابەندبوون بە دووبارەنەبوونەوەی رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو.

ئاشکراشی کردووە، بەرپرسانی دەوڵەتە عەرەبییەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ ئاسایش و سەروەری خاکی عێراق دووپاتکردووەتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ عێراق نارەزایەتیەکانی خۆی گەیاندووەتەوە جامیعەی عەرەبی و ئەوانیش پشتیوانی خۆیان بۆ دووپاتکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا