وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی بەغدادی دایەوە و ئاشکرای دەکات ئێمه تێبینی ده‌كه‌ن به‌م دواییانه ده‌ستی ده‌ستی ده‌كرێت و پرسی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دوادەخرێت.
لە وەڵامی راگەیەندراوەکەی شەوی رابردووی وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە ١٦ی نیسانی ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق هیچ بڕە پارەیەکی رەوانەی هەرێم نەکردووە.
ئاشکراشی کردووە، ئەوان ماددەی ١١٤ی دەستوری عێراقیان سەبارەت بە دەروازە سنورییەکان پێشێل نەکردووە، بەڵکو حکومەتی عێراق چەندین پێشێلکاری دەستوری کردووە و لەمپەڕی لەبەردەم گفتوگۆکان دروستکردووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، شاندی دانوستانكاری هه‌رێم چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدای كردووه، له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان هه‌ردوولا گه‌یشتوونەتە تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له باره‌ی زۆرێك له پرسه‌كان، به‌ڵام تێبینی ده‌كه‌ین به‌م دواییانه ده‌ستی ده‌ستی ده‌كرێت و پرسی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دواده‌خرێت.