سەرۆک کۆماری عێراق: هیوا هەیە پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە گفتوگۆکان بە رێککەوتن کۆتاییان بێت

کوردستان 13/08/2020

Alternate Text

سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، دەركەوتنى تەشەنوج لە ڕاگەیەندراوە ڕۆژنامەوانيیەكان كە ڕاستى گفتوگۆكان پيشان نادات كە هيوا هەيە پێش كۆتايى ئەم هەفتەيە بەرێكکەوتن كۆتايى بێت.

 

نوسينگەى ڕاگەياندنى بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمارى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، سەرۆكوەزيران بەدواداچوونى بۆ كاردانەوەى  فەرمى هەرێمى كوردستان و وەزارەتى دارايى حكومەتى فيدڕاڵ كردووە، دەربارەى ئەنجامى گفتوگۆ بەردەوامەكانى نێوان هەردوولا كە ماوەى دوو مانگە بەردەوامن بۆ يەكلاكردنەوەى كێشە داراييەكان كە رێگە دەدات لە بودجە پارە بۆ هەرێمى كوردستان بنێردرێت.  

ئاشکراشی کردووە،  سەریان سوڕماوە لە دەركەوتنى تەشەنوج لە راگەیەندراوە ڕۆژنامەوانيیەكان كە ڕاستى گفتوگۆكان پيشان نادات كە هيوا هەيە پێش كۆتايى ئەم هەفتەيە بەرێكکەوتن كۆتايى بێت، بەشێوەيەك كە چارەسەرى دادپەروەرانەو ياسايى تێدابێت و مافى گەلى عێڕاقى پارێزراو بێت، لەنێويشياندا مافى هاووڵاتيان و فەرمانبەران و خانەنشينانى هەرێمى كوردستان.  

سەرۆك كۆمار باسی لەوەشكردووە، مسۆگەركردنى موچەى هاووڵاتيانى عێراقى لەنێويشياندا هاووڵاتيانى هەرێمى كوردستان مافێكى دەستورييە و لەسەر دەسەڵاتدارانى تايبەتمەند پێويستە كە ئەو مافە دابين بكەن و نەيبەستنەوە بە سياسەت و بەرژەوەنيە تايبەت و ناشەرعى و نا ياساييەكان.  

جەختلەوەشکراوەتەوە، كاريگەرى ناكۆكیيە بەردەوامەكان دەربارەى بابەتە داراييەكانى نێوان هەرێمى كوردستان و هەولێر لەسەر شايستە ياساييەكانى هاوڵاتيانى هەرێمى كوردستان رەتكراوەيە، پێويستە مەينەتيە مەترسيدارەكانى هاووڵاتيانى هەرێمى كوردستان لەئەنجامى ئەم قەيرانەى ئێستا لەبەرچاو بگيرێن، داواش دەكات بەپەلە بگەڕێنەوە سەر مێزى گفتوگۆكان، بەرژەوەندى هاووڵاتيانيش پێش بەرژەوەندى تايبەتى و سياسى بخرێت.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا