ئیسرائیل و ئیمارات رێککەوتن

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 13/08/2020

Alternate Text

بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەریەکە لە ئیسرائیل و ئیماراتی عەرەبی رێککەوتنێکی ئاشتی مێژوویان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل و ئیمارات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سێ قۆڵی لەنێوان هەریەکە لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شێخ زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی، رێککەوتنێک کراوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل.

لە بەیاننامەکدا ئەوەش هاتووە، رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و هەرسێ وڵاتیش سوود لەم رێککەوتنە مێژووییە دەبینن.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە ئیسرائیل رازی بووە بە هەڵپەساردنی سەروەری خۆی لە بەشێک لە ناوچەکانی کەناری خۆرئاوا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا