به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی جمهوری له سلێمانی رایگه‌یاند ، به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تایبه‌ت كردووه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ڕۆماتیزمه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌یه وده‌توانن له‌و نه‌خۆشخانه‌یه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن .
له‌وباره‌یه‌وه داهات حه‌وێزی ، به‌ڕێوه‌به‌ری
نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی جمهوری له سلێمانی ڕایگه‌یاند ، سه‌ڕه‌رای تووشبوونی زۆر له پزیشكان و
كارمه‌ندان و وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌كانیان، به‌ڵام لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی شاری
سلێمانی و دەوروبەری کە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە ، بڕیارمان دا لە
سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاکەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بکەین به پێدانی
(دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) .
به گه‌شبینیه‌وه باسی له‌وه‌شكرد ، کۆڕۆنا
ژیان ناوەستێنێ و هیوای کەمکردنەوەی ئێش و ئازاره‌كانیانی خواستن و
سوپاسی سه‌رجه‌م کارمەندو پزیشکە دڵسۆزەکانی كرد .