لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس بوونە قوربانی

کوردستان 14/08/2020

Alternate Text

لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی عەربەت سلێمانی شەش کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا  لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگەی عەربەت سلێمانی لە نزیک گوندی خەراجیان دوو کەس گیانیان لەدەستداو چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاشکراشی کردووە،  ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری لانسەر بووە و رووداوەکە بەهۆی  تیژڕەوی و نەمانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەوە روویداوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا