پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی دیکەیان لە قەزای ئامێدی کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە.
حەمید زوبێر بەرێوەبەری ناحیەی بامەڕنێ سەر بە قەزای ئامێدی رایگەیاندووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی ئەرەدنای سەر بە شارۆچکەی بامەڕنێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای توکسۆنیان کردووەتە ئامانج.
روونیشیکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بە سەختی بریندار بووە، بەڵام تا ئێستا نازنامەکانیان دیار نییە.
شەوی رابردوو جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە زاوێتە کردە ئامانج و ژمارەیەک قوربانی دیکەی لێکەوتەوە.