لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای کەلار دوو کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی پشتێنەی کەلار رووداوێکی پێکدادان لەنێوان (پیک ئاب دێر و ماتۆڕسکیلێک) روویدا.
روونیشیکردەوە، له ئەنجامی رووداوەکە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە سەرنشینێک برینداربوو، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.
لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.