ئەمریکا دەستی بەسەر چوار کەشتی سوتەمەنی ئێراندا گرت

جیهان 14/08/2020

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات ئەمریکا دەستی بەسەر چوار کەشتی بەنزینی ئێرانیدا گرتووە، بەڵام ئێران ئەو زانیارییانە رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا دەستی بەسەر چوار کەشتی ئێرانیدا گرتووە کە بەنزینیان بۆ ڤەنزوێلا گواستووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان کەشتییەکان ئاڵای لیبریایان هەڵکردووە، دەستیان بەسەردا گیراوە و بەرەو شاری هیوستنی ئەمریکا بەڕێکەوتوون.

لە وەڵامی ئەم زانیارییانەدا حوجەتوڵا سوڵتانی باڵیۆزی ئێران لە ڤەنزوێلا رایگەیاند، نە کەشتییەکان ئێرانین نە خاوەنەکانیان، ئەمانە درۆ و پڕوپاگەندەیەکی دیکەی ئەمریکان.

ئاشکراشی کردووە، ترەپی تیرۆرست ناتوانێت شکستی خۆی لەبەرامبەر بە ئێران بەو پروپاگەندانە بسڕێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا