وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ زیادتر لە چوار هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ١٣ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاشکراشی کردووە، دوو هەزار و ٩٢١ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و ٦٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا ئەمە یەکەمین جارە ئەو ژمارە زۆرەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرابێت.