وەزارەتی تەندروستی هەرێم زۆرترین تووشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم راگەیاند و ئاشکرای کرد ٦٦٧حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٦٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ٤١١حاڵەتیان لە پاریزگای هەولێرە.
ئاشکراشی کردووە، ٢٠٧ هاوڵاتی چاکبوونەتەوە و ١٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش راگەیەندراوە.