دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی واتس ئەپ خزمەتگوزارییەکی نوێی بۆ بەشداربوانی راگەیاند.
سایتی WABetaInfo، بڵاویکردووەتەوە، دوای چەندین ساڵ واتس ئەپ ئەو خزمەتگوزارییەی بەردەست دەخات کە بەکارهێنەرانی چاوەڕوان بن.
بەهۆی ئەم خزمەتگوزارییە نوێیەی واتس ئەپەوە دەتوانیت یەک ئەکاونت لەسەر یەک ژمارە لەسەر چەند ئامێرێک بکەیتەوە.
هاوکات هیچ مەترسییەک نییە لەسەر زانیاری و داتاکانی ناو ئەکاوتنە لەو کاتەی لەسەر ئامێرێکی دیکە دەیکەیتەوە لەناو ناچن.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، خزمەتگوزارییەکە تەنها بۆ بەکارهێنەری مۆبایلی زیرەک نییە بەڵکو تابلێت و کۆمپیوتەریش دەگرێتەوە.