پزیشکێکی رووسی ئەو نیشانانە ئاشکرا دەکات کە کەسێک چەند رۆژێک بەر لەمردنی بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە تێیدا دەردەکەون.
سایتی سپۆتینیکی روسی لە زاری پزیشکێکی ناسراوی دڵ بە ناوی فیچیر نیایا موسکڤا، بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشییەکانی دڵ یان سوڕی خوێن دەبنەوە و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن لە ١٠-١٥ رۆژ لەوە و پێش چەند نیشانەیەکیان تێدا دەردەکەوێت.
ئەو پزیشکە وتووشیەتی، نەخۆشەکە تووشی هەناسە توندی, بێتاقەتی، بێهێزی، هەستکردن بە ترس، سووربوونەوەی پێست ، زەقبوونەوەی چاو و لەهۆشخۆچوونی دووبارە دەبێتەوە.
ئاشکراشی کردووە، ساردبوونی دەست و پێ، گۆڕانی رەنگی پێست بۆ زەرد، دووبارەبوونەوەی حاڵەتی پەرکەم و بوونی دەردراوی دەم ، تا لێهاتن، و دەرکەوتنی پەڵە لەسە پەلەکان بەشێکی دیکەن لە نیشانەکان.