ئەو ئافرەتە عەرەبانەی بوونەتە ملیۆنێر

ئابوری 14/08/2020

Alternate Text

گۆڤاری فۆربز میدڵ ئێست، ناوی ئەو ئافرەتە دەوڵەمەندانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بڵاودەکاتەوە، کە خاوەندارێتی گەورەترین براندەکانی جیهان دەکەن و ملیۆنان دۆلاریان لە رێگەی کارەکانیانەوە کۆکردووەتەوە، کە یەکێکیان عێراقییە.

گۆڤاری فۆربز میدڵ ئیست بڵاویکردووەتەوە، هودا قەتتان، خاوەنی براندی هودا بیوتی کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە رێگەی سۆشیال میدیاوە دەرکەوتووە و ئێستا رێژەی فرۆشی براندەکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە.

هودا قەتتان لە دایک و باوکێکی عێراقی لە ئەمریکا لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ خوشکەکانیدا بڕیارانداوە دەست بەکاری خۆیان بکەن و بۆ یەکەمینجاریش برژەنگی هودا بیوتیان خستە بازاڕەوە.
لە ئێستادا هودا بیوتی خاوەنی ١٢٠ بەرهەمی بواری جوانکارییە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری فۆربزی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٩ وەک یەكێک لە ئافرەتە خانەدانەکانی ئەو وڵاتە دانرا.

یەکێکی دیکە لەو ئافرەتانەی کە گۆڤارەکە ناوی هێناوە عزە فەهمییە

دیزاینەری خشڵی میسری، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد، بەتایبەت پاش ئەوەی ساندرێلای شاسەی عەرەبی سوعاد حوسنی لە فلیمێکدا خشڵەکانی بەکارهێنابوو.
لەگەڵ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٠٣ نەیتوانی کارگەیەکی تایبەت بە خۆی هەبێت، بەڵام توانی سەرکەوتن بەدەسبهێنێت و خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە بوارەکەی خۆیدا.

ریم عەکرا
ریم عەکرای لوبنانی و دیزاینەری ناسراوی جلوبەرگ، لە جیهاندا، یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی لە کارەکەیدا پێی دەناسرێتەوە تێکەڵکردنی ستایلی سەردەم و کلاسیکە.
ئەم دیزاینەرە ناسراوە دیزاینی بۆ جلوبەرگی بەشێکی زۆر لە کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهان کردووە وەک ئەنجلینا جولی و تایلۆر سویفت، بیۆنسێ، و جێنیفر لۆپێز، جگە لە دیزانی جلوبەرگی بەشێک لە سەرۆک و پادشاکانی جیهان.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو ئافرەتانە و چەندین ئافرەتی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست( عەبر سیسی، ئەحلام، جود بن حەلیم، ئینجی شەلهوب) بە هەوڵی خۆیان توانیویانە ملیۆنان دۆلار لە رێگەی کارەکانیانەوە کۆبکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا