سلێمانی؛ ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کۆرۆنا ئاشکرا کران لەبەشی چاودێری چڕن

کوردستان 14/08/2020

Alternate Text

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە کۆی ١٥٦ تووشبووی کۆرۆرنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانین ٣٠ نەخۆشیان لە بەشی چاودێری چڕن.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ١٥٦ نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ماون لەو ژمارەیەش ٣٠ نەخۆشیان لە بەشی چاودێری چڕن.

هاوکات ئاشکراشی کردووە، ١٤٤ نەخۆش لەژێر ئۆکسجیندان.

هەر ئەمڕۆ شەش تووشبوونی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا