پەرلەمانتارێکی کورد، لە پەرلەمانی عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و تەندروستی جێگیرە.
شیروان دووبردانی، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی بەسەرکردنەوەی ناوچەکان و بەرکەوتنم لەگەڵ هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەکان، نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنام تێدا دەرکەوتووە.
روونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.
لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق توشی ڤایرۆسەکە بوون و پەرلەمانتارێکی ژنیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.