دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر دیارنەمانی رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی دۆناڵد ترەمپ نامەیەکی تایبەت بۆ بەشار ئەسەد دەنێرێت و داوای زانیاری دەکات لەبارەیەوە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی تایبەتی بۆ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا ناردووە و داوای زانیاری کردووە لەبارەی مایک ئۆستن، ئەو رۆژنامەنوسە ئەمریکییەی هەشت ساڵ لەمەوبەر لە سوریا دیارنەما.
ئاشکراشی کردووە، ترەمپ داوای لە ئەسەد کردووە گفتۆگۆی راستەوخۆ لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن.
تایس رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی بوو، لە ١٤ی ئابی ٢٠١٢ەوە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دیارنەماو جارێکیش گرتە ڤیدیۆیەکی بە چاوی بەستراوەوە بڵاوبووەوە بەڵام لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە.
بەرپرسانی ئەمریکا گومان دەکەن ئەو رۆژنامەنوسە تا ئێستا لە ژیاندا مابێت.
ساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا رایگەیاند، هەرکەسێک زانیاریان لەبارەی ئەو رۆژنامەنووسەوە پێ بدات بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت.