سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدادی پایتەختی عێراقەوە رایدەگەیەنێت سێ کاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کراون.
سایتی شەفەق نیوز، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، سێ کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کراوە.
ئاشکراشی کردووە، موشەکەکان لە ناوچەی رەزوانییەی باشوری بەغداد کەوتووەتە خوارەوە.
ئەو شوێنەی کاتیۆشاکانی لێکەوتووەتە خوارەوە بنکەی هێز و دیبلۆماتکارە ئەمریکییەکانی لێیە.