به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له قه‌زاى
خورماتوو باوكێك كوڕه ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵانه‌كه‌ى ده‌داته به‌ر گوللـه و ده‌یكوژێت.
عه‌مید حسێن عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى
خورماتوو به(BMC) راگه‌یاند، "دره‌نگانى شه‌وى
رابردوو هه‌ینى ١٥ی ئاب، له قه‌زاى خورماتوو هاووڵاتییه‌ك به‌هۆى كێشه‌ى خێزانى نێوانیان
كوڕه‌كه‌ى داوه‌ته به‌ر گوللـه و كوشتوویه‌تی".
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی
خورماتوو، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە، دوای ئەوەی شەڕ و دەمەقاڵێ
لەنێوان باوک و کوڕەکە درووستبووە، باوکەکە دوو گولـلەی دەمانچەی بە کوڕەکەیەوە
ناوە، "یەکێکیان بەر سەری کەوتووە و ئەوەی دیکەش بەر سنگی و گیانی لەدەستداوە".
وتیشى، "كوڕه كوژراوه‌كه ناوى (سه‌نگه‌ر
گۆران)ه‌و ته‌مه‌نى ٢٤ ساڵه، له لایه‌ن باوكییه‌وه به ده‌مانچه ته‌قه‌ى لێكراوه".
له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارى رووداوه‌كه
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى خورماتوو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "له‌دواى تاوانه‌كه باوكه‌كه
هه‌ڵاتووه و تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، هاوکات برایەکی دیکەی کوژراوەکە دەستگیرکراوە،
پۆلیس دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".