ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌شێك له شۆفێرانى مه‌رزى پشته له به‌رده‌م نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم گردبوونه‌وه و داوایانكرد جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت یارمه‌تیانبدات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى مه‌رزه‌كه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له سلێمانی به‌شێك له كاسبكاران و شۆفێرانی چه‌ند مه‌رزێك گردبوونه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان به نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، سبه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان كۆده‌بینه‌وه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به (BMC) راگه‌یاند، گوێ له داواكاریی ئه‌و كه‌سانه ده‌گرین كه گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان داده‌نیشن به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، رێكخه‌رانی گردبوونه‌وه‌كه نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تییان ئاگادارنه‌كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازییان لێبكرێت به‌ڵام سبه‌ی كاتژمێر ١١ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان كۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی مه‌رزی پشته.
ماوه‌ى سێ رۆژه مه‌رزى پشته له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێران به‌هۆى دروستبوونى كێشه له‌نێوان شۆفێره‌كان و ستافى به‌ڕێوه‌به‌ر و كۆمپانیاى مه‌رزه‌كه، داخراوه به فه‌رمانى وه‌زیرى دارایی هه‌رێم.