یه‌كێك له كێشه و گرفته‌كان كه به‌رۆكی تاكی كوردی گرتوه ئه‌وه‌یه كه‌وا ڕاهاتوین یان فێركراوین ته‌نها مانشێت یان سهرهدێرێك ده‌خوێنینه‌وه و بریار ده‌ده‌ین بێ ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تێ بگه‌ین كه ئه‌م جاره به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستانیشی گرتوه له كاتێكدا واژۆیان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه كردبوو به‌ڵام دوا به‌دوای كاردانه‌وه‌كان پاشگه‌ز بونه‌وه له واژووی خۆیان له‌كاتێكدا خۆێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می له‌په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كراوه و هیچ برگه و مادده‌یه‌ك نی یه كه واژۆت له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك كرد و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كرا بڵیی واژۆكه‌م ده‌كێشمه‌وه ئه‌وه كاره‌ساته قه‌دری واژووی خۆت نه‌گریت یان بی تێ گه‌یشتن له ناوه‌رۆك واژۆ بكه‌ی به تایبه‌ت له شوبَنێكی گرنگی وه‌ك په‌رله‌مان ده‌كرا له‌كاتی ده‌نگداندا ئه‌و برگه و مادانه ی له خزمه‌تی گشتی دانین ده‌نگی پێنهدریت ، به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا لیژنه‌ی ڕۆشنبیری په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسایه‌كی ئاماده‌كردبوو به‌ناوی یاسایی میدیایی ئه‌لكترۆنی كه چه‌ند بڕگه و ماده‌یه‌كی یاساكه بڵاو كرانه‌وه و كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا بێ ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بگه‌ن و باشی و خراپی پرۆژه یاساكه هه‌ڵبسه‌نگێرێت
ئه‌گه‌ر سه‌یری ناوه‌ڕۆكی پرۆژه یاساكه بكه‌ین به بروایی من ئه‌گه‌ر چه‌ند بڕگه و ماده‌یه‌كی له‌كاتی پهسنكردندا گۆڕانكاری تێدابكرێت ئه‌وه پرۆژه‌یاسایه خزمه‌تێكی باشی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كات، گه‌ر چاوێك بخشێنینه‌وه به یاساكانی ڕابردوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت چ یاسایی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و چ یاسایی ڕۆژنامه‌گه‌ری كه وه‌ك پێویست كاری پێ ناكرێت زۆر له دژی ڕۆژنامه‌نوسان و ته‌سككردنه‌وه بیڕو ڕایی ئازاد به‌كارهێنراون به‌جۆرێك ڕژنامهنوسان زۆر به‌هۆی یاسای به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی زیندانی كراون و تۆشی زۆر سه‌رئێشه و كێشه‌و گرفت كراون بۆیه پرۆژه یاسای میدیایی ئه‌لكترۆنی تا راده‌یه‌ك ئه‌و كێشه و گرفتانه له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان كه‌م ده‌كاته‌وه و كه‌متر تووشی سزایی یاسایی توند ده‌بن له پرۆژه یاسایی میدیایی ئه‌لكترۆنی كار ئاسانی زیاتر بۆ ڕۆژنامه‌نوسی ڕاسته‌قینه كراوه
به‌داخه‌وه له كوردستان به‌شی زۆری ئامێره‌كان و مێدیا ئه‌لكترۆنیه‌كان به ئاقارێكی خراپ‌دا ده‌برێن، به‌جۆرێك له‌جیاتیی ببنه سه‌رچاوه‌ی زانیاری راست و دروست زۆربه‌ی ده‌بنه هۆكاری توند وتیژی وته‌شهیر و دڵه‌ڕاوكێ چونكه هیچ یاسایه‌ك نه‌یتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ریان دابنێت
پێویسته خه‌ڵك وا ڕا بهێنرێت له‌جیاتی ته‌شهیر كردن و جنێودان و سوكاتی كردن به‌خه‌ڵك له ڕێگه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنی و كۆمێنتی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان ڕێگایی دادگا بگرنه به‌ر، ئێمه هه‌موومان كه له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندی گشتین پێویست ناكات تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان بكه‌ینه جێگایی یه‌كلایكردنه‌وه كێشه‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی و ناوزراندن له‌تۆڕه كۆمه‌ڵاتیه‌كان ده‌توانین له‌ڕێگایی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌ڵگه پێشكه‌ش بكه‌ین و خۆیان به‌دواداچونی تێده ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چی پرۆسه‌یه‌كی خاویش بێت به‌ڵام باشتره و نه‌تیجه‌ى كاریگه‌ر تره له‌چاو به شێوه‌ی ته‌شهیر و ناشیرین له تۆره‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان بڵاو بكرێته‌وه
بۆیه بهڕوایی من گه‌ر پڕۆژه‌یاسایی میدیایی ئه‌لكترۆنی چه‌ند بڕگه و ماده‌یه‌ك گۆڕانكاری تێدابكرێت و به‌دیلی یاسایی خراپ به‌كارهێنانی ئامیره‌كانی په‌یوه‌ندی بێیت ئه‌وه خزمه‌تێكی باشتر ده‌كات به ڕۆژنامه‌نووسان و سنورێكش ده‌بێت بۆ ئه‌و هه‌موو جنی و ته‌شهیر و پۆسته خراپانه‌ى له تۆره‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان ئاراستی خه‌ڵك ده‌كرین
كامۆ خدر