گوێمان لێگیرا هەربۆیە بەردەوام دەبین

کوردستان 20/08/2020

Alternate Text

لەیەكەمینی ئەو كەسانە بووم كە نارەزاییم لە ئاست پرۆژە یاسا رەتكراوەكەدا هەبوو ئەگەر چی یەكێك لە دارێژەران زۆر بە توندی وەلامی دەبوومەوەو دیار بوو هەستیار بوو بەوەی كە من باسی كەلێنە جیندەریەكانم كردبوو.

بە هەر حال لە نارەزاییی بەردەوام بووین تا نارەزاییەكانمان بە ئاكام گەیشت، ژنان و كچان قوربانی یەكەمی پاشا گەردانیی سۆشیال میدیاو هەر بەرتەسك كردنەوەیەكی ئازادی بیرو ران بەڵام بەرێز قوباد تالەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت نوسیویەتی (یەكێكم لە قوربانیەكانی دیاردەی تەشهیرو ناوزراندن بەلام دژی هەر پرۆژە یاسایەكم ئازادی رادەربرین بەر تەسك بكاتەوە )، هاورام لەگەڵ ئەم بوچونەو كچان و ژنانیش گەڵ مافە سەرەكیەكانی هەر هاولاتیەكدان كە یەكێك لەوانە ئازادی رادەربرینە.

لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا هاتووە
     ( كاردانەوەی ئەو كۆمەلە زۆرەی هاولاتی و میدیا و نووسەرو چالاكوانەكان  بوو لەسەر ماف و ئازادیەكان ئەمەش ئاماژەی كۆمەڵگەیەكی زیندووە كەهاولاتیان ئامادەنین دەست بەرداری مافە بنەرەتی و گەردوونیەكانی خۆیان بن كە ئازادی و ئازادی رادەربرین لەسەرووی هەموویانەوە ) قوباد تالەبانی لە لایەك گەشبینی كردین بەوەی فشاری بەهێزو توندمان هەیە و لەلایەكیش ئەوەی سەلماندەوە كە وك هاولاتیەكی ئاسایی جگە لەوەی ئەویش هێرشی كراوەتە سەر بەلام جەخت لە ئازادی رادەربرین ئەكاتەوە ، كەواتە ئێمەی هاولاتی و بەشێك لە سیاسیەكان هاودەنگین بەمەش گۆرانكاری و ریفۆرم بەرقەرار دەكەین.

 

هانا شوان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا