دیار نییه‌ دوای كازمی پرسی كورد ده‌گات به‌ كوێ

ڕاپۆرت 20/08/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بەرپرسانی عێراقی راگەیاند، کە بەغداد دەبیت بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، "ئەمریکا لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیەتی و ئەگەریش ڕێککەوتن بکرێت رێککەوتنێکی کاتی دەبێت و دیار نییە دوای هەڵبژاردنەکانیش پرسی کورد لەگەڵ بەردەوامی حکومەتەکەی کازمی یان نەمانی چی لێدێت".

موسەنا ئەمین ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا سەبارەت بە سەردانی مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا و  کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و پرسی کورد لە سەردانەکەی کازمی تایبەت بۆ (BMC) ڕایگەیاند "سەردانیکردنی کازمی سەردانیکردنێکی ڕۆتینیە و هەموو سەرۆک وەزیرانێکی عێراق دەبێت سەردانی هەموو وڵاتان و بەتایبەت ئەمریکاش بکات، بێگومان ئەمریکا بنکەی لە عێراق هەیە و هەر سەرۆک وەزیرانێکیش کە دێتە سەر حکوم دەبێت سەردانی ئەمریکا بکات چونکە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ سەقامگیری ناوچەکە وعێراق گرنگە".
لە درێژەی قسەکانیدا موسەنا ئەمین ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە " ئەم سەردانەی کازمی بێگومان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ کوردستان و عێراقیش و بێگومان هەمووان دەزانن کە لە ئێستادا ئەم سەردانەی کازمی ڕۆڵی بەرپرسانی کوردیشی تێدابووە، چونکە دەبینین کە سەرۆک کۆماری عێڕاق کوردە هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراقیش کوردە و بینیشمان لە سەردانەکەدا یەکێکە لە بابەتەکان کە گفتوگۆی لەسەرکرا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ بابەتی پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بووە".

هاوکات موسەنا ئەوەمین ئەوەشی ڕونکردەوە " بەرپرسانی ئەمریکا نایانەوێت دۆستایەتی نێوان هەرێم و عێراق تێکبچێت ئەوەش لەبەر بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکەدا، چونکە ئامانجی یەکەم و لە پێشینەی ئەمریکا و بەرپرسانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیەیانە".

لە وەڵامی پرسیارێکی (BMC)کە ئایا لە دوای گەڕانەوەی کازمی لە سەردانەکەی لە ئەمریکا کیشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە کوێ دەگات ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ووتیی "بابەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بابەتێکە لەبەر ئەوەی لەسەر بنەمای دەستوور ڕێک نەخراوە ناتوانرێت سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێت ئەوە تەنها کاتێک دەکرێت کە لەسەر بنەمای دەستووری بێت و سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە کیشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە چوارچێوەی یاسادا ڕێکبخرێتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەبێت بەرپرسانی هەرێم و نوێنەرانی کوردیش لە عێراق هەوڵی جدی بدەن هەموان بەیەکەوە بۆ ئەوەی بتوانین ڕێکەوتنێکی گونجاو بکەین لەگەڵ حکومەتی ناوەند بۆ ئەوەی هەرێم لەو قەیرانە داراییە رزگاری بێت کە پێیدا تێپەردەبیت".

هاوکات سەبارەتی بەوەی ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر پرسەکانی موچە و بودجە ڕێکبکەون ئایا ڕێککەوتنێکی کاتی دەبێت و دوای هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت یان ئەوەیی دوای هەڵبژاردنەکانیش بە هەمان ڕێککەوتن کار دەکرێت ئەگەر بکرێت، موسەنا ئەمین وتیی " هیچ گەرەنتیەک بۆ بەردەوامی ئەو ڕێککەتنە نیە لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی دڵنیای نیە کە ئایا هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی کازمی دەبێت و دەمێنێتەوە یان ئەوەی کۆتا ڕۆژی سەرۆکایەتیەکەی دەبێت و دیسانەوەش لەگەل بەردەوامبوونی حکومەتەکەی ناتوانین بڵێێن کازمی لەگەڵ هەرێم دەگات بە رێککەوتنێکی دڵنیایی و دڵخۆشکەر".

هاوکات بە پیی ڕایی چاودێرانی سیاسی ئەم سەردانەی کازمی و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا بۆ ئەوە دەگەرێننەوە کە لەئیستادا تا رادەیەک پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە بەهێزبوونی ئێران لە ناوچەکەدا، ئەمریکاش دەیەوێت خاکی عێراق وەک سەکۆیەکی فراوانی گرنگ بۆ سەپاندنی سزاکانی بەسەر ئێراندا بەکار بهێنێت نەک ئەوەی ساحەی سیاسی لە عێراق بۆ ئێرانیەکان چۆڵ بکات و ڕێگەیان بۆ خۆش بکات بە ئازادی سەکۆیەکی فراوانی دەست بکەوێت بۆ مامەڵەکردن بە پرسەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش بە گشتی.

ئەم وتانەی موسەنا ئەمین لە کاتێکدایە کە دوای کۆبوونەوەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لەبەغدا كرد، مانگانە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

پۆمپیۆ ئەوەشی بە بەرپرسانی عێراق راگەیاندووە، كە دەبێت هەولێرو بەغدا كار بكەن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوانیان و هاوکات حکومەتی عێراق دەبێت بودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەمریكا هاوكاری هەردوولا دەبێت بگەن بەرێككەوتنێكی گشتگیرو چارەسەری كێشەكانیان.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی یاوەری گەیشتنە واشنتن و بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەکی بەرپرسی ئەمریکی دیکە کۆبببێتەوە و ڕۆژی هەینیش دوای کۆتای هاتنی گەشتەکەی بگەڕێتەوە عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا