کازمی مژدەیەکی خۆش بە هاوڵاتیانی هەرێم دەدات

عێراق 27/08/2020

Alternate Text

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی سەبارەت بە یەکلایی کردنەوەی رێکەوتنی  بەغداد و هەرێم کۆبوونەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، كازمی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەسەڵاتی تەواوی بەخشیوەتە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بۆ یەكلاییكردنەوەی رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی هەرێم و ناوبراویش راپۆرتێكی ووردی خستووەتە بەردەستی كازمی.

ئەمە لە کاتێکدایە كازمی بە عەلاوی راگەیاندووە، لە زاری راوێژكارەكانەوە پێی گەشتووە هاوڵاتیانی هەرێم دۆخیان خراپە و چەند مانگێك بێ مووچە بوون، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق نابێت لەسەر حسابی موچە خۆرانی هەرێم بێت.

هاوكات بڕیاریشە كازمی رۆژی هەینی لەگەڵ راویژكارە كوردەكانی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆدەبێتەوە لەسەر ئەو پرسە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا