جەزای سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی رایگەیاند، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا
بووە و باری تەندروستی جێگیرە.
جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی
سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "لێرەوە پێتان رادەگەیەنم کە بەندەش
توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیره".
ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەک هەر هاوڵاتیەکی
توشبوو بە ڤایرۆسەکە خۆم کەرەنتینە کردووە و رێکار و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ
دەکەم، دووبارە هیوای تەندروستی باشیتان بۆ دەخوازم و دوربن لە هەمو نەخۆشی و ناخۆشیەک".
ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی
و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی
سەرکردایەتی ئەو حیزبە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.