لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک رایگەیاند،
بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا، سبەی لە گەڕەكێكی سلێمانی كارەبا نابێت.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک رایگەیاند،"ئاگاداری
دانیشتوانی گەڕەکی ( کارێزەوشک) ماڵەکانی نزیك پردی كۆبانی و شەقامی شەست مەتری و
نەخۆشخانەی كارێزە وشك) كە دەكەونە سەر فیدەری (156)، رۆژی سێشەممه (1/9/2020) پێوه‌ری
زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
ئاماژەبەوەشکراوە، بۆیە له كاتژمێر (٧ی به‌یانی
تا ١٢ی نیوه‌ڕۆ) كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی
كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.
ئەوەشخراوەتەرو،"بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر
و هیچ بڕە پارەیەک لە هاوڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکومەتە
داواشیكردووە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان
نیوەڕۆ پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەمو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە
و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە. هەروەها هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه
بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌بچێت.