بە
مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەیەكی هاوبەش دەربارەی كەمینەكان لەناو كۆمەڵگای
كوردستاندا سەنتەری میترۆ و رۆژنامەی ئاوێنە یاداشتێكی لێكتێگەشتنیان واژوكرد.
رەحمان غيریب رێکخەری سەنتەری میترۆ لە پەرەی تایبەتی
خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "ئەمرۆ دوو شەممە،بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەیەكی
هاوبەش دەربارەی كەمینەكان لەناو كۆمەڵگای كوردستاندا سەنتەری میترۆ و رۆژنامەی
ئاوێنە یاداشتێكی لێكتێگەشتنیان واژوكرد".
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کردووە
"پرۆژەكە
بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت، لەلایەن رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMSی دانیماركی، پشتیوانی
دارایی دەكرێت".
هاوکات هەردوو لا جەختیانكردەوە، لە
گرنگی ئەو پرسەو ئەنجامدانی پرۆژەكە بە شێوەیەك كە گوزارشت بێت لە بارودۆخی
راستەقینەی پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستاندا.
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە
هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی
رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.