شوێنگرەوەی سۆران عومەر ئاشکرادەکرێت

کوردستان 31/08/2020

Alternate Text

دوای ئەوەی کۆمیسیۆن وەلامی یاداشتەکەی پەرلەمانی دایەوە بە فەرمی شوێنگرەوەی سۆران عومەر دەسنیشانکرا، (BMC)یش ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە دەبێتە شوێنگرەوەی سۆران عومەر.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بە (BMC)ی راگەیاند "دوای ئەوەی کۆمیسیۆن وەلامی یاداشتەکەی پەرلەمانی دایەوە بە فەرمی عومەر گوڵپی وەک شوێنگرەوەی سۆران عومەر دەسنیشانکرا".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، دەبوو مەروان گەڵاڵی لە شوێنی سۆران عومەر دەستبەکار ببێت بەلام لەبەر ئەوەی مەروان گەڵاڵی ئەوەی رەتکردۆتەوە بۆیە راستەوخۆ کەسی دوای ئەو ئەو پۆستە وەردەگرێت کە عومەر گوڵپیە".

بە گوێرەی زانیاریەکان بڕیارە لە کۆبوونەوەی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەفتەی ئایندەدا ناوبراو سوێندی یاسایی بخوات و لە پۆستە نوییەکەیدا دەستبەکار بببێت.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا