وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای دەکات مردن بە کۆرۆنا حەوت هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کردووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٧٥٧ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئاشکراشی کردووە، سێ هەزار و ٧٢٢ کەس چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە.
باسی لەوەشکردووە، ٨٣ کەس بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٤٢ کەس.