پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات، دوو ئافرەتیان دەستگیرکردووە کە زیادتر لە هەشت ملیۆن دیناریان دزیوە.
پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانیانە لەماوەی دوو کاتژمێر دوو تۆمەتباری ئافرەت بەناوەکانی (چ.ش.ف) و (س.ص.ف) دەستگیر بکەن.
روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بە ئەنجامدانی سێ تاوانی دزیکردن کە لە رێگەی نێوان هەولێر - موسڵ، ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان رادەگرت و بەفێڵ پارەیان لە شۆفێرەکە دەدزی، هەروەها بڕی پارەی دزراو بە نزیکەیی (٨٥٥٠٠٠٠) هەشت ملیۆن و پێنچ سەد و پەنجا هەزار دەخەمڵێنرێت.
ئاشکراشی کردووە، تۆمەتبارەکان پەڕاویان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادان راگیراون.