ناکۆکیەکانی چین وهندستان لەسەر لاداخ دەستیان پێکردەوە

جیهان 31/08/2020

Alternate Text

دوای ماوەیەک لە وەستانی، جارێکی دیکە ناکۆکیەکانی هەریەکە لە چین و هندستان، لەسەر ناوچەی سنوری لاداخ دەستی پێکردەوە.

وەزارەتی بەرگری هندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو لە ناوچەی سنوری لاداخ چین جوڵەی سەربازی دەستپێکردووەتەوە، ئامانجیشی گۆڕینی جوگرافی شوێنەکەیە.

ئاشکراشی کردووە، ئەم کارەی چین پێچەوانەی رێککەوتنی پێشویانە.

کێشەکانی نێوان چین و هندستان میژوویەکی درێژیان هەیە لەسەر ناوچەیەکی سنوری نێوانیان کە لاداخی پێدەوترێت، چەندین جار شەڕ و پێکدادانی سوک لەنێوانیاندا روویداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا