Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆسرەت رەسوڵ؛ لیوا ئەنوەر، تەمەنی بۆ کوردایەتی تەرخانکرد

کوردستان

بینراو 36

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

کۆسرەت رەسوڵ  لە پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی لیوا ئەنوەر عەزیز باوە، رایدەگەیەنێت هەموو تەمەنی بۆ خەبات لەپێناو گەلەکیدا تەرخانکرد.

 

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پرسەنامەیەکدا بۆ خانەوادەی لیوا ئەنوەر عەزیز باوە،  پێشمەرگەی دێرین جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر

رایگەیاندووە:

‎بەڕێزان: كەسوكارو خانەوادەی هەڤاڵ لیوا ئەنوەر عەزیز باوە
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕی دانەبڕاو لیوا ئەنوەر عەزیز باوەم بیست.
‎لیوا ئەنوەر عەزیز باوە پێشمەرگەیەكی قارەمان و تێكۆشەرێكی دێرین بوو، هەموو تەمەنی خۆی بۆ كوردایەتی و خەبات كردن لەپێناو گەلەكەی تەرخان كرد، هەمیشە لە خەمی گەلەكەیدا بوو و تێكۆشا بۆ ئازادی و دیموكراسی ئەم گەلە.
‎بەداخەوە ئەمڕۆ لیوا ئەنوەر هەموومانی جێهێشت و بەیەكجاری ماڵئاوایی لێكردین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاراستەی كەسوكارو خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دوا كۆست و ناخۆشی هەموومان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP