Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شۆفێرانی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان

بینراو 656

پێش 4 هەفتە

Alternate Text

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران له‌باره‌ی لێخۆش بوون له‌ سزای دواكه‌وتنی ئه‌نجامنه‌دانی مامه‌ڵه ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێرانی سنوری پارێزگاكه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، بڕیاری لێخۆش بوون له‌ سزای دواكه‌وتنی ئه‌نجامنه‌دانی مامه‌ڵه‌ له‌به‌شی تۆماری یه‌كه‌مجارو به‌شه‌كانی تر ، تا ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٠، درێژكراوه‌ته‌وه‌.

روونیشیدەکەنەوە، شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌و كاته‌ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP