لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ئاشکراکردنی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ نرخەکەی رادەگەیەندرێت کە دەبێتە گرانترین مۆبایلی کۆمپانیاکە.
سایتی فۆربزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، نرخی مۆبایلی ئایفۆن ١٢ نزیکەی ١٥٠ دۆلار بەرزتر دەبێت لەوەی پێشبینی دەکرا.
ئاشکراشی کردووە، نرخی مۆبایلەکە لە ٧٤٩ دۆلاەوە دەست پێدەکات، نرخی ئایفۆن ١٢ پڵەس هەزار و ٩٩ دۆلار دەبێت و نرخی ئایفۆن ١٢ پرۆ ماکس لەهەمویان گرانترە و نرخەکەی دەگاتە هەزار و ١٩٩ دۆلار.
پێشبینی دەکرێت کۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانکاری تەواو لە دیزاین و تایبەتمەندی مۆبایلەکەدا بخاتە روو.