رانانێكی سەنتەری
لێكۆڵینەوەیی ئایندەیی سیناریۆکانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان
ئاشکرادەکات و دەڵێت، ئەوەی ئێستا هەیە بۆ زانینی ئەوەی چی لە داهاتودا روودەدات و
پرۆسەی پەروەردە و خوێندن بۆ ساڵی خوێندن ٢٠٢٠، ٢٠٢١ چۆن و کەی دەستپێدەکات،
پێشنیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی
خوێندن، هاوکات وەزارەتی پەروەردە لانی کەم تەتەڵەی ئەم ئەگەرانە دەکات.
یەکەم-
خوێندنی ئەلکترۆنی و داخستنی قوتابخانەکان
دووەم-
دابەشکردنی رۆژەکانی هەفتە بۆ ماوەی خوێندن
سێیەم-
کردنەوەی تەواوی خوێندن وەک ساڵانی پێشوو
هەر بەپێی شیكاری
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی ئاماژە بەوە دەكات، لاوازبوونی پێگەی کورد لە بەغدا
پێچەوانەی ئەو رۆڵە گەورەیەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی جەنگی دژی داعش هەیبوو
دوای یەکلایبوونەوەی ئەم جەنگە و بێ ئاکامبوونی هەوڵی ریفراندۆم و پاشەکشێکردنی
هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکان و گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی کارگێریی هەرێم بۆ
سنوورەکانی پێس ٩ی ٤ی ٢٠٠٣، هەژموونی هێزە کوردییەکان و نەخشی هەرێمی کوردستانیش
لە سیاسەتی عێراقدا رووی لە کزبوون و لاوازبوون کردووە.
سەنتەرە ئەكادیمییەكە
لە رانانی ژمارە حەوت كە مانگانە لەبارەی پرسە سیاسی و ستراتیژییە ئایندەییەكان بڵاوی
دەكاتەوە، باس لەوە دەكات، مانەوەی قەوارەی
هەرێم وەک ئێستای کە نزیکترین لۆژیکترین سیناریۆیە، بەڵام دەسەلاتدارانی هەرێم
چاکسازی گشتگیر لەکۆی کایە سیاسی و ئابووری و کارگێرییەکاندا نەکەن، دوور نییە دەنگی
نارازایی چەند چینێک کە خەریکە لە زۆرێک لە شارەکاندا سەرهەڵدەدات، زیاتر بێت و بەرەو
خۆپیشاندانی فراونتر بچێت، هەڵبەت ئەوساش یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکان دەستلەکارکێشانەوەی
کابینەی حکومەت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەبێت.
توێژینەوەکە لەلایەن
توێژەران دکتۆر یوسف گۆران و ئومێد رەفیق فەتاح، عابد خالید، ھەردی مەھدی ئەنجامدراوە.
رانانە ئایندەییەكە
ئەوەش دەخاتەڕوو، بەکارخستنی کارتی ریفراندۆم و راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی
کوردستان و جیابوونەوەی لە دەوڵەتی عێراق کە لەرووی واقعییەوە سیناریۆیەکی زەحمەتە
بەڵام دەشێت وەک خۆزگەیەکی دەسەڵاتداران بۆ تەنفیسکردنی فشاری بەشێک لە
ئاڵنگارییەکانی ناوخۆ یان بۆ فشارکردنە سەر عێراق بە قبوڵکردنی رێککەوتنێکی
پردەسکەوتی سیاسی و دارایی زیاتر ڤۆ هەرێم.
بۆ خوێدنهوهی تهواوی رانانهكه، کلیک لێرە بکە